ژنی سەربازێكی ڕوسی ڕێگە بە هاوسەرەكەی دەدات ژنانی ئۆكرانی لاقەبكات

سەربازێكی ڕوسی كە لە بەرەكانی جەنگی ئۆكرانیادایە، لەلایەن هاوژینەكەیەوە سەرپشكدەكرێت لە دەستدرێژیكردنەسەر ژنانی ئۆكرانی.

گفتوگۆی نێوان دوو هاوسەرەكە لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوانیاندا كراوە، میدیای خۆرئاوا ناوەڕۆكەكەی ئاشكراكردووە و دەڵێت، “سەربازەكە ناوی ڕۆمان پیكۆڤسكییە و تەمەنی 27 ساڵە، هاوژینەكەی ناوی ئۆلگایە و بڵاوبوونەوەی ناوەڕۆكی پەیوەندییەكەیان مەترسی دروستكردووە لەوەی هاندەربێت بۆ دەستدرێژیكردنەسەر ژنانی ئۆكرانیا لەلایەن سەربازانی ڕوسیاوە”.

ئێستگەی “ئەوروپای ئازاد” پەیوەندی بە دوو هاوسەرەكەوە كردووە، ژنەكە ڕایگەیاندووە كە هاوسەرەكەی لە سێڤاستۆپۆل لە نیمچەدوورگەی كریمیا سەربازە و ئەو قسانەیان وەك گاڵتە و گەپ كردووە.

هاوسەری ژنەكە ڕەتیكردووەتەوە ئەو كەسەی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا قسەدەكات و دەنگی بڵاوكراوەتەوە ئەو بووبێت.

هاوكاتی ئەم هەواڵە، ڕێكخراوی هیومەن ڕایتس وۆچ جەختدەكاتەوە كە چەندین پێشێلكاریی تۆماركردووە كە سەربازانی ڕوس لە ئۆكرانیا كردوویانن، لەوانە دەستدرێژیكردنەسەر ژنانی ئۆكرانی، كە یەكێك لەو ژنانە چەندین جار ڕووبەڕووی دەستدرێژیی سێكسی بووەتەوە و سەربازێكی ڕوس لێیداوە.

بابەتی پێشتر

هەپەگە كوژرانی 34 سەربازی دیكەی توركیا ڕادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

بەم ڕێگایانە چارەسەری دڵەڕاوكێ دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share