زانیاریی ورد لەبارەی ئەو هاوڵاتییەی لە ناو وەزارەتێك گیانیلەدەستدا

ڕێنمایی پێویست دەرچووە بۆ سەرجەم نەخۆشخانە تایبەتەكان تا حاڵەتی لەوجۆرە دووبارە نەبێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە هاوڵاتییەك لە شاری هەولێر گیانیلەدەستدا و “ئێستا” وردەكارییەكەی ئاشكرادەكات.

هاوڵاتییەك بە ناوی عەلی حوسێن كە تەمەنی 60 ساڵ بووە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە كاتی چوونی بۆ وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان گیانیلەدەستداوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، هاوڵاتییەكە پێشتر دووچاری نەخۆشیی دڵ بووبوو، ئەمڕۆ سەردانی سەنتەری دڵی كردووە لە شاری هەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، لەوێوە نێردراوە بۆ وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان.

وتیشی، هاوڵاتییەكە برای شەهیدە و بە مەبەستی بەدەستهێنانی پشتگیری لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بۆ ئەوەی لە تێچووی چارەسەركردنی نەخۆشییەكەیدا داشكاندنی بۆ بكرێت، نێردراوە بۆ ئەو وەزارەتە، بەڵام دوای چەند خوولەكێك لە گەیشتنی بە باڵەخانەی وەزارەتەكە گیانیلەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: چاودێریی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەکەین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لە رێگای کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە چاودێریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین. ماتیۆ میلەر وتەبێژی…
Total
0
Share