کریملین: تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئۆکرانیادایە

کریملین ڕایگەیاندووە، نووسراوێکی ڕوونیان بە ئۆکرانیا داوە و تۆپەکە ئێستا لە گۆڕەپانی کیێڤدایە.

دیمێتری پیسکۆڤ گوتەبێژی کریملین ڕایگەیاند، ڕوسیا ڕەشنووسی نووسراوێکی ڕادەستی ئۆکرانیا کردووە کە بە شێوەیەکی ڕوون باس لە ڕێککەوتنی نێوان دوو وڵاتەکە دەکات، بۆیە ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی کێیڤدایە و کریملین چاوەڕوانی وەڵامە.

هەروەها گوتەبێژی کریملین ڕایگەیاندووە، ئۆکرانیا بەردەوام لەو ڕێککەوتنانە لادەدات کە پێستر ڕەزامەندیی لەسەریان هەبووە و زووزوو هەڵوێستی دەگۆڕێت.

ئاماژەشی بەوە دا، ئەمە “سەبارەت بە دانوستاندنەکان و سوودیان، کاریگەریی خراپی دەبێت”.

پیسکۆڤ جەختیکردووەتەوە، “بەردەوام ڕامانگەیاندووە، داینەمیکیەتی کارکردن لەلایەن ئۆکرانیاوە بە جۆرێکی خراپ بەڕێوەدەچێت، ئۆکرانییەکان خواستێکی زۆر بۆ بەهێزکردنی دانوستان دەرنابڕن”.

بابەتی پێشتر

وێنە.. لەژێر کڵێسای نۆتردامدا شتێکی سەیروسەمەرە دۆزراوەتەوە

بابەتی دواتر

لەبارەی مووچەوە خانەنشینان ئاگادار دەكرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share