واشنتن: پێویستمان بە خێراکردنی گفتوگۆکانی ڤیەننا هەیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، دانوستانەکانی ڤیەننا بەرەوپێشچوونی ‏لەسەرخۆیان بەخۆوەبینیوە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستمان بەوەیە بەرەوپێشچوونەکان ‏خێراتربکەین.‏

نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، ‏گفتوگۆکان لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا بەردەوامییان هەیە و لەم ڕۆژانەی دواییدا ‏بەرەوپێشچوونی لەسەرخۆیان بەخۆوەبینیوە.‏

بەڵام پرایس پێیوایە، “هاوشانی خێراکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، پێویستمان بەوەیە ‏دانوستانەکان و بەرەوپێشچوونەکان لەوبارەیەوە خێراتربکەین”.‏

وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوە دووپاتیكردەوە، ئەمریکا دەیەوێت بەشێوەیەکی تەواوەتی ‏بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمیی 2015 لەگەڵ ئێران.‏

دوێنێش جان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، دانوستانەکان سەبارەت ‏بە دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران “زۆر هێواشن”، ئەوەش مەترسییە بۆ گەیشتن بە ئەگەری ‏گەیشتن بە ڕێككەوتن لەماوەیەكی گونجاودا.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئێستا
ئەمریكا ئامانجی هێرشەكەی سەر هەولێر نەبووە و دژی دەوەستینەوە

وتەبێژێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لەبارەی هێرشە مووشەكییەكەی سەر شاری هەولێر بۆ “ئێستا” دوا و ڕایگەیاند، ئەمریکا ئامانجی…
زیاتر ببینە

چالاكوانێكی ئێرانی و بێژەرێكی بەریتانی و ناتۆ كاندیدانی نۆبڵی ئاشتین

ئاشكرابوونی ناوی كاندیدان بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی ئەمساڵی نۆبڵی ئاشتی دەستیپێكردووە، دیارترینیان چالاكوانێكی ئێرانی و بێژەرێكی بەریتانی و هاوپەیمانیی…
Total
0
Share