هەواڵگریی ڕوسیا: ئەمریكا سێیەكی نەوتی سوریا دەفرۆشێت بە هەرێمی كوردستان

گواستنەوە و ڕادەستكردنی نەوتەكە بە هەرێم لەڕێی بارهەڵگرەوە دەبێت

بەپێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی تاس-ی ڕوسی، ئەمریكا لە “دزین”ی نەوت لە باكووری ‏ڕۆژهەڵاتی سوریا و بازرگانیی نایاسایی بە “سەرچاوە بەتاڵانبراوەكان”ی ئەو وڵاتە ‏تێوەگلاوە.‏

ڕاپۆرتەكە لە زاری هەواڵگریی ڕوسیاوە دەڵێت، “یەك لەسەر سێی نەوتی دزراو لە ‏سوریا بە هەرێمی كوردستان دەفرۆشرێت بە نرخێك لەنێوان 35 تا 40 دۆلار بۆ هەر ‏بەرمیلێك”.‏

دەشڵێت، “كۆمپانیا نەوتییەكانی ئەمریكا بەردەوامن لە بەتاڵانبردنی سەرچاوە ‏سروشتییەكانی كۆماری سوریا، مانگانە تا نزیكەی سێ ملیۆن بەرمیل نەوت لە كێڵگە ‏نەوتییەكانی پارێزگاكانی حەسەكە، ڕەققە و دێرەزور دەردەهێنرێت”.‏

هەر بەپێی ئاژانسەكە، ئەمریكییە بەشداربووەكانی “دزییەكە” لە كۆمپانیاكان و سوپای ‏ئەمریكا نێوەندگیری دەكەن بۆ فرۆشتنی نەوت بەتاڵانبراوەكە بە كوردستانی عێراق بە ‏نرخی كەم، گواستنەوە و ڕادەستكردنی نەوتەكە بە هەرێم لەڕێی بارهەڵگرەوە دەبێت، كە ‏لەلایەن سەربازانی ئەمریكاوە پارێزگاریی لێدەكرێت.‏

هەواڵگریی ڕوسیا ئەوەشی خستووەتەڕوو، یەكە سەربازییەكانی ئەمریكا و ئەندامە ‏سەربازییە تایبەتەكانی كۆمپانیاكان سیستمێكی ئەمنییان بۆ ژێرخانی وەبەرهێنان و ‏ئامادەكردن ڕێكخستووە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی سلێمانی هۆشداری دەدات و خەڵک لە مەترسیی ئاگرکەوتنەوە ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ڕێنماییەکانی خۆپاراستن لە ئاگرکەوتنەوە بڵاودەکاتەوە، بەهۆی ئەوەی لە وەرزی سەرمادا خەڵک ئامێرە گەرمکەرەوەکان…
زیاتر ببینە

عومەر گوڵپی: بودجە بەم شێوەیە پەسەندبكرێت لە سێ ساڵدا تەواوی پاشەكەوتی مووچە دەدرێتەوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەگەر پڕۆژەیاسای بودجە بەم میكانیزمەی ئێستا پەسەندبكرێت كە رێژەی 10%ی گەڕاندنەوەی…
Total
0
Share