دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە دەڵێت، لە هەر شوێنێک ئاکەپە – مەهەپە هێرشبکەن، شەڕ لەوێ ڕوودەدات، تەنانەت شەڕ دەربازی ناوخۆی تورکیاش دەبێت. هۆشداری داوە لەوەی ئەگەر تورکیا و پارتی بە پیلانیکی هاوبەش هێرش بکەن، ده‌بێته كاره‌سات و شەڕ به ته‌واوی باشووردا بڵاوده‌بێته‌وه.
دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە، لە دیدارێكی تەلەڤیزیۆنیدا باسی هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆسەر پەكەكەی كرد و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە هاوشێوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی دوو ساڵی ڕابردووی توركیا شكستدەهێنێت و وتی، “فاشیزمی ئاكەپە ـ مەهەپە بە هێرشێكی وەها داگیركەریی دەیانەوێت، بنكەوتنی خۆیان لە گارە پەردەپۆش بكەن، جۆش بگرن و لەسەر ئەوەش سیاسەت بكەن، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی ئەگەر لە گارە سەربكەوتبان، دەیانویست بەمشێوەیە بكەن. ویستیان هەمان ڕێبازی گارە لە هێرشی داگیركەریی خۆیان لە مەتینا و زاپ و ئاڤاشیندا بەڕێوەببەن، بەڵام گەریلاكان لە گارە سەركەوتن و توانییان لە ڕێبازی سەركەوتنی مەتینا، ئاڤاشین و زاپیش بەرخۆدانی خۆیان بەردەوامیی پێبدەن، ساڵێك بەمشێوەیە و بەشێوەی هەرە بەهێز تێپەڕبوو”.
لەبارەی پەرەسەندنەكانی شەڕ و ئەگەرەكانی فراوانبوونی، دوران کاڵکان ڕایگەیاند، “ئەمە تەنیا بەمشێوەیە سنووردار نابێت، شەڕ تەنیا لێرەدا ڕاناوەستێت، دووژمن دەیەوێت ئێمە لە هەندێک هەرێمدا گەمارۆ و سنووردار بكات و بەمشێوەیەش ئێمە بخاتە ناو شەڕی سەنگەر بە سەنگەرەوە، بەڵام ئێمە ئەم شەڕە دەبەینە هەر شوێنێك و هەموو شوێنێك دەکەینە گۆڕەپانی شەڕ، بەگوێرەی ئەمەش شەڕ بڵاودەبێتەوە”.
وتیشی، “لەم قۆناغەدا هێرش تەنیا لە هەرێمی پاراستنی مەدیا بەڕێوەناچێت، لە هەر شوێنێك كە فاشیزمی ئاكەپە ـ مەهەپە هێرشبكەن، شەڕ لەوێدا ڕوودەدات، لە باكوور و لە توركیاش شەڕ ڕوودەدەن، شەڕ دەربازی ناوخۆی توركیا دەبێت، لە شارە گەورەكاندا شەڕی هەرە كاریگەر ڕوودەدات. لە شارەكان و لە دەشتاییەكاندا و لە چیاشدا شەڕ بەڕێوەدەچێت”.
ماوەی دوو ڕۆژە توركیا ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیی بەناوی “كلیل چنگ” لە باشووری كوردستان دەستپێكردووە و پەكەكە دەڵێت، پارتی دیموكراتی كوردستان هاوكار و پشتیوانی سوپای توركیایە لە هێرشەكەدا. چاوپێکەوتنەکەی دوران کاڵکان پێش دەستپێکردنی هێرشەکە ئەنجامدراوە، ئەو لەبارەی هاوكاریی نێوان توركیا و پارتییەوە ڕایگەیاندووە، “ده‌وترێت دەوڵەتی تورک و پەدەکە پێكه‌وه هێرش ده‌كه‌ن، ئێمه چاودێریی ده‌كه‌ین، له‌لایه‌ن په‌ده‌كه‌وه لێدوانی دیاری و ئاشكرا نادرێن. زانیارییه‌ك كه ڕای گشتیی قایل بكات بوونی نییه، به‌ڵام ئه‌وه ده‌ڵێم، په‌ده‌كه خۆی له خۆیدا به ڕێگا و شێوازێك له‌ناو ئه‌م شه‌ڕه‌دایه.،عێراقیش به‌شداره. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورك ده‌توانێت له هه‌فتانین تا خواكورك خۆی بگه‌یه‌نێته ئه‌و ناوچانه، ئه‌گه‌ر ده‌توانێت ئه‌و هه‌موو هێرشانه بكات، له‌و كاته‌دا ئه‌مه به ڕێگه‌پێدان و پشتیوانیی په‌ده‌كه و كاربه‌ده‌ستانی عێراق ئه‌نجام ده‌درێت”.
ئەندامەكەی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە ڕاشیگەیاندووە، “نازانین كه به پلانێكی هاوبه‌ش هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر گه‌ریلا یان نا؟، ئێمه ئه‌وه نازانین و چاودێریی ده‌كه‌ین و لێی ورد ده‌بینه‌وه. به‌ڵام شتێكی له‌و جۆره ده‌بێته كاره‌سات، پێویسته ئه‌وه بزانن. له دۆخێكی به‌و جۆره‌دا شه‌ڕ ته‌نیا له هه‌فتانین تا خواكورك نابێت، به هه‌موو شوێنێكدا بڵاوده‌بێته‌وه، به ته‌واوی باشووردا بڵاوده‌بێته‌وه. له وه‌ها دۆخێك‌دا زیانی هه‌ر گه‌وره به باشوور ده‌گات. پێویسته گه‌لی باشوور، گه‌له‌كه‌مان ئه‌و ڕاستییه بزانێت و به ڕاستییش دژی په‌ده‌كه بووه‌ستێته‌وه”.
دوران کاڵکان هۆشداریی داوە و وتویەتی، “ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه و په‌ده‌كه شه‌ڕی یه‌كتر بكه‌ن، ڕه‌نگه دۆخێكی به‌و جۆره رووبدات كه ئه‌نجامه‌كه‌ی ناڕوون و نادیار بێت، ئه‌گه‌ر په‌ده‌كه پێیوایه شه‌ڕ به‌كه‌ڵكیان بێت، له‌و كاته‌دا خۆیان ده‌خه‌ڵه‌تێنن. له ئێستا به‌دواوه كه‌س ناتوانێت به په‌تی ئاكه‌په – مه‌هه‌په بگاته هیچ شوێنێك، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر پشت به هێزێكی له‌و جۆره ببه‌ستێت و هێرش بكاته‌سه‌ر گه‌ریلا، له‌و كاته‌دا هه‌موو شوێنێك ده‌بێته گۆڕه‌پانی شه‌ڕ، ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌س هه‌ڵسنه سه‌رپێ. نازانرێت كه ئه‌نجامێكی چۆنی لێده‌كه‌وێته‌وه، هه‌ر بۆیه ده‌بێت هه‌موو كه‌س هۆشیاربن، بەرپرسانی په‌ده‌كه ده‌بێت باش لێكدانه‌وه بكات، ده‌بێت به ڕاستی و دروستی هه‌ڵیبسه‌نگێنێت، ئه‌گه‌ر لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه بكات له‌ژێری ده‌رناچێت”.