باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیركرا

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختە رادەگەیەنێت.

دەزگاكە رایگەیاند، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی/ ناوشار بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، دوای چاودێری وورد و بەدواداچوون، توانیان باندێکی چوار کەسی ساغکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیربکەن.

ئاشكراشیكرد، هێزەكانیان لەچەند هەڵمەتێکدا سەرجەم ئەندامانی باندەکەیان دەستگیركردووە، كە لەمانگی رەمەزاندا دۆلاری ئەمریکی ساختەیان بە دووکاندار و فرۆشیاران داوە، لەپێناو ساغکردنەوەی پارە تەزویرەکەیان و دیناری عێراقیان وەرگرتۆتەوە.

دەزگای ئاسایش ئەوەشی خستەڕوو، دەست بەسەر تەواوی پارەكەشدا گیراوە. تۆمەتباران تەمەنیان لە نێوان (24 بۆ 30) ساڵیدایە و دانیشتووی شاری سلێمانی و قەزای چەمچەماڵن.

لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بە ماددەی (281) لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: با لاپه‌ڕه‌ى نوێ له‌ رێز و خۆشه‌ويستى و نيازپاكى و گيانى هاريكارى له‌گه‌ڵ يه‌كتردا بكه‌ينه‌وه‌

نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا رایگەیاند، با لاپه‌ڕه‌ى نوێ له‌ رێز و خۆشه‌ويستى و نيازپاكى و گيانى هاريكارى له‌گه‌ڵ…
Total
0
Share