شێخی قەتەر تەنها مێسی دەهێڵێتەوە

ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمان نوێکاری لە پێکهاتەکەیدا دەکات، لە بەرامبەردا چەندین یاریزانی ئەرجەنتینی ئامادەییان دەربڕیوە ڕوو لە یانەی دیکە بکەن.

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، وەرزی داهاتوو (2022/2023) لیۆ مێسی وەک تاکە ئەرجەنتینی لە پێکهاتەی یانەی پاریس سان جێرمان دەمێنێتەوە، چونکە ئەنخێل دی ماریا، ماورۆ ئیکاردی، لیاندرۆ پاریدێس بەهۆی نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکانیانەوە ڕوو لە یانەی دیکە دەکەن.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، “ئەوەی ڕوودەدات لێدان نییە لە مێسی، بەڵکو پێداچوونەوەیە بە پێکهاتەی یانەکە کە لە قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید شکستی هێنا، دەیانەوێت لە هاوینی 2022 یاریزانە بێسوودەکان ڕەوانەی یانەی دیکە بکەن، لەبەرامبەردا یاریزانی نوێ و بەتواناتر لە جێگەیان دابین بکەن”.

بابەتی پێشتر

سەرچاوەیەکی نزیک لە هالاند: دەچێتە یەکێک لەم دوو یانەیە

بابەتی دواتر

‏"شەڕ دەبەینە توركیا"‏<br>پەکەکە: پارتی هاوكاریی توركیا بكات شەڕ بە هەموو باشووردا بڵاوده‌بێته‌وه

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share