چین مانگێكی دەستكردی بۆ چاودێریی ژینگەی بەرگە هەوار ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان كرد لەڕێی ناوەندی تاییوان بۆ هەڵدانی مانگە دەستكردنەكان كە دەكەوێتە كەرتی شانشی لە باكووری چین.
مووشەكی (لۆنگ مارش 4 سی) كە مانگە دەستكردەكەی هەڵگرتبوو كاتژمێر 02:16ی بەرەبەیان (بەكاتی پەككین) هەڵدرا و مانگە دەستكردەكەی كردە خولگەوە.
ئەركەكەی بریتی دەبێت لە چاودێری چلۆنایەتی و ژینگەی هەوا و بەردەستخستنی زانیاریی چاودێریی ژینگەی بەرگە هەوا بۆ چین و هەڵسەنگاندنی گۆڕانی ئاووهەوای جیهانی و كاریگەری هەموو ئەوانە لەسەر بەروبووم و كارەساتە كشتوكاڵییەكان.