گەرمیان.. 28 کەس بەھۆی خۆڵبارینەوە براونەتە نەخۆشخانە

بەهۆی کاریگەریی خۆڵبارینەوە، 28 کەس لە گەرمیان براونەتە نەخۆشخانە و چارەسەری پزیشكییان وەرگرتووە.

تەندروستیی گەرمیان ئاشكرایكرد، “لە ڕۆژی پێنجشەممە تاوەکو ئەمڕۆ شەممە، بەهۆی کاریگەریی خۆڵبارینەوە، 28 کەس لە گەرمیان براونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار”.

تەندروستیی گەرمیان دەڵێت، “15 لەو كەسانە منداڵ بوون، هەشتیان پیاو و پێنج كەسی دیكەیان ژن بوون، پاش وەرگرتنی چارەسەری پێویست، ڕەوانەی ماڵەكانیان کراونەتەوە”.

ماوەی چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی خۆڵبارین زۆربەی ناوچەكانی باشووری كوردستانی گرتووەتەوە، بەهۆیەوە مەودای بینین كەمبووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ وەرگێڕان و ئاسانکاری.. گووگڵ چاویلکەیەکی نوێی زیرەک پەرەپێدەدات

لە کۆنفرانسی پەرەپێدەرانی گووگڵ (Google I/O)ـدا، کۆمپانیا ئەمریکییەکەی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت و تەکنەلۆژیا شێوەی یەکەمی چاویلکەیەکی زیرەکی خستەڕوو، دەتوانێت…
Total
0
Share