وادەی شەپۆلێكی باران و بەفربارین لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندرا

شارەزایەكی بواری كەشوهەوا پێشبینی دەكات، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا یەکەم شەپۆلی بەفربارین ڕوو لە ناوچە شاخاوییەکانی ھەرێمی کوردستان بکات و بۆماوەی چەند ڕۆژێک بەردەوام بێت.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشوهەوا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “لە ڕۆژانی 17 بۆ 24ی ئەم مانگە ئەگەرێکی سەرەتایی هەیە کە یەکەم شەپۆلی بەفر بارین ناوچە شاخاوییەکانی ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە و کەشی زستانە و سەرما پێشبکەوێت”.

ڕوونیشیكردووەتەوە، شەپۆلەکە بەگشتی جێگیر نیە لە ڕووی کاتی ھاتن یان نەمان و مانەوەی، تەنھا ئەوە دەرکەوتووە لە نێوان 17 و 24 مانگ ئەم ئەگەرە ھەیە کە یەکەم شەپۆلی بەفر بارین ناوچە شاخاوییەکان بگرێتەوە.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی ئەو شارەزایەی بواری كەشوهەوا، پێشبینی دەكرێت پێش ئەو وادەیە شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە ھەرێمی کوردستان بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 21 هەزار منداڵی نەخۆش لە نەخۆشخانەی منداڵان چارەسەركراون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا 21 هەزار و 481 منداڵی نەخۆش لە نەخۆشخانەی منداڵان…
زیاتر ببینە

قاسم ئەعرەجی: ئەو لایەنانە دەستنیشانکراون کە هێرشیان کردەسەر کێڵگە نەوتییەکان

راوێژکارى ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، “هێرشبەرەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان دەستنیشانکراون”. قاسم ئەعرەجی، راوێژکارى ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، لیژنەکەیەک…
Total
0
Share