خۆڵبارینێكی سووك بەردەوام دەبێت

كەشناسیی هەرێم پێشبینی دەكات، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور بێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی ‏تۆز و خۆڵ، تا کاتەکانی سبەینێ کاریگەرییەكەی دەمینێت .‏

بەپێی پێشبینییەكانی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان ‏نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ، كە لە كاتەكانی شەودا ‏كاریگەرییەكەی بەهێزتر دەبێت.‏

کەشناسی پێشبینی دەكات تۆز و خۆڵەكە تا کاتەکانی سبەینێ بەیانی زوو کاریگەریی ‏بمینێت.‏

لەبارەی پلەكانی گەرماوە، كەشناسیی هەرێم دەڵێت، بۆ سبەینێ پلەكانی گەرما دوو پلە و ‏زیاتر لە پارێزگاكانی هەرێم بەرزدەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەتەوە یەکگرتووەکان: جیهان ڕووبەڕووی بەرزبوونەوەیەکی کارەساتباری پلەکانی گەرما دەبێتەوە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی کارەساتبار بەجۆرێک زیاترە لە دوو پلەی…
Total
0
Share