پۆلیسی ڕاپەڕین دوو کەسی دەستگیرکرد کە لە پارشێودا دزییان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد کە لەکاتژمێر 4:00ی بەرەبەیاندا دزییان ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرایکرد، لە ناحیەی حاجیاوا دوو کەسیان دەستگیرکردووە، کە لە کاتژمێر 4:00ی بەرەبەیاندا سەرقاڵی دزیکردن بوون لە گەنم و ئالیکی خاوەن ئاژەڵێک، دەستگیراوە بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەی بەکاریانهێناوە.

ئەو دوو تۆمەتبارەی دەستگیرکراون، بەناوەکانی (ش، ع، س) لەدایکبووی 1988 و ( ف، س، ت) لەدایکبووی 1980، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانیانناوە بە تاوانەکەیاندا.

هەردوو تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی 443 ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: لەڕووی دیپلۆماسییەوە لە هەوڵداین بۆ چارەسەركردنی كێشەی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە رۆزی كەیڤ كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان و لە كۆبوونەوەی…
Total
0
Share