حاكم زاملی: قەیرانی بەنزین چارەسەركرا

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق و خاوەنی بەنزینخانە ئەهلییەكان ڕێككەتوون بۆ كردنەوەی بەنزینخانەكان بە ڕووی شۆفێراندا و كۆتایی بە كێشەی كەمی بەنزین دەهێندرێت.

حاكم زاملی، جێگری یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق ڕێككەوتوون بەنزینی زیاتر بۆ بەنزینخانەكان دابینبكرێت و جیاوازی نەكرێت لە نێوان بەنزینخانە ئەهلییەكان و حكومییەكاندا بڕێكی زیاتر بەنزین بۆ بەنزینخانەكان لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە دابیندەكرێت.

بەهۆی دابیننەكردنی بەنزینی پێویست بۆ بەنزینخانە ئەهلییەكان لە دوێنێ چوارشەممەوە، لە زۆربەی پارێزگاكاندا خاوەنی بەنزینخانە ئەهلییەكان بەنزینخانەكانیان داخست و بەوەش كێشەی كەمی سووتەمەنی سەریهەڵدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆککۆماری عێراق: پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی قـ.ـەیـ.ـس خـ.ـەزعـ.ـەلی دەکەین بۆ دەستبەرداربوون لە هێزەکانی

ێسەرۆککۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت، پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی قـ.ـەیـ.ـس خـ.ـەزعـ.ـەلی دەکەین سەبارەت بە دەستبەرداربوون لە هێزەکانی. نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق…
Total
0
Share