دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد حەلبووسی ڕەتکرایەوە

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ داوای دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد حەلبووسی ڕەتکرایەوە.

بڕیار ڕەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لەدوای دەستپێکردنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران داوای دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد حەلبووسی ڕەتکرایەوە”.

وتیشی، لە کۆی 203 ئەندامی ئامادەبووی ئەنجومەنی نوێنەران تەنها 13 ئەندام دەنگیان بە دەستلەکارکیشانەوەکەی دا”.

ئاشکراشیکرد، “لەئێستادا دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داخراوە، سێ کەس خۆیان پاڵاوتووە، کە پێکهاتوون لە (یاسر حسینی، باسم خشان، موحسن مەندلاوی)”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بڕیارە پاش کەمێکی دیکە پرۆسەی دەنگدان بەو کاندیدانە دەستپێبکات”.

 

بابەتی پێشتر

كاوە محەمەد: درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمان هەڵگەڕانەوەیە لە هەموو ئەو بنەمایانەی كە گۆڕان لە پێناویاندا دامەزرا

بابەتی دواتر

بارودۆخی یاریزانە پێكراوەكانی بەرشلۆنە بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی کۆمپانیای کۆڕەک تلیکۆمەوە حکومەتی هەرێم نووسراوێک ئاڕاستەی حکومەتی عێراق دەکات

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، “حکومەت نووسراوێكی رەسمی ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەكات سەبارەت بە…
Total
0
Share