مەراسیمی پێشوازیکردن و بەخاکسپاردنی فرسەت سۆفی

فرسەت سۆفی، پارێزگاری کۆچکردووی هەولێر بەرەبەیانی دوێنێ چوارشەممە 18ی تشرینی دووەم، دوای نزیکەی مانگێک لە توشبوونی بە کۆرۆنا لە وڵاتی تورکیا گیانیلەدەستدا و بڕیارە دوای گەڕاندنەوەی تەرمەکەی لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد بەخاکبسپێردرێت.

لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، جێگری سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پەرلەمان و بەرپرسانی دیکەی هەرێمی کوردستان ڕێوڕەسمێک بۆ هێنانەوە و بەخاکسپاردنی تەرمی فرسەت سۆفی بەڕێوەبچێت.

کەمێک بەرلە ئێستا تەرمی فرسەت سۆفی پارێزگاری کۆچکردووی هەولێر گەیشتەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و دواتر بەرەو گۆڕستانی شێخ ئەحمەد بەڕێدەکرێت بۆ بەخاکسپاردنی.

لە ڕێوڕەسمی پێشوازی لە تەرمی فرسەت سۆفیدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “بەدڵێکی پڕ ئازارەوە پێشوازی لە تەرمی دکتۆر فرسەت سۆفی دەکەین، دکتۆر فرسەت نمونەی دڵسۆزی و نیشتمانپەروەری بوو، لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروە بوو، هەروەها لە خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت نزیکبوو، بەهۆی دڵسۆزی و لێبوردەییەکەی لەدڵماندا دەمێنێتەوە”.

هەروەها پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمەوە خوێنرایەوە و تێیدا هاتووە، “دکتۆر فرسەت سۆفی کەسایەتییەکی خاکی و نزیک لە خەڵک بوو، بە دڵسۆزی و جیدییەتەوە کار و ئەرکەکانی جێبەجێ دەکرد، ئەمانە بەڵگەی دڵسۆزی و خەمخۆری بوو لەسەر خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان”.

مەسرور بارزانی ڕاشیگەیاند، “لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرەڕای هەموو کێشە و گرفتەکان دکتۆر فرسەت هەر خۆڕاگربوو، ئامانجی خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و هەولێربوو، هەمیشە هەوڵی دەدا ڕێکارە تەندروستییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کارنەکاتە سەر خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت.

بابەتی پێشتر

دوای فێرگی، بە چوار ڕاهێنەر و ملیارێک و 36 بۆند یونایتد خۆی نەگرتووەتەوە

بابەتی دواتر

نرخی نەوت گەیشتە 44 دۆلار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share