ئەو تۆمەتبارە عەرەبەی هاوڵاتییەکی لە سلێمانی کوشتبوو گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان

دوای ئەوەی تۆمەتباری ڕوداوی کوشتنی هاوڵاتییەک لە سلێمانی بە هەماهەنگی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم و حکومەتی عێراق دەستگیرکرا، تۆمەتبار گەڕێندراوەتەوە بەردەم دادگاکانی کوردستان.

لەسەر گەڕانەوەی تۆمەتبارەکە، ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، ” دوای ئەوەی دوێنێ هەواڵی دەستگیرکردنی تۆمەتبار ( س،ح،ح،ت ) لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە بڵاوکرایەوە ، کە هەستابوو بە کوشتنی هەوڵاتی ( عوسمان حمەسەعید ) لەگەڕەکی ڕزگاری شاری سلێمانی ، ئەمڕۆ  گەڕێنرایەوە بەردەم دادگاکانی هەرێمی کوردستان ، بەمەبەستی دادگایی کردنی”.

پێشتر ئەو تۆمەتبارە لە گەڕەکی ڕزگاری لە سلێمانی، کاری بۆ هاوڵاتییەک کردبوو بەناوی ( عوسمان حمەسەعید )، لەناو خانوویەکی تەواو نەکراودا هێرشیکردبووە سەر خاوەنی خانووەکە و کوشتبووی، دواتر موبایلەکەی شکاندبوو پاشان ئۆتۆمبیلی کوژراوی هەڵگرتبوو بەرەو دەرەوەی هەرێم بەڕێکەوتبوو.

دوێنێ پۆلیس و ئاسایشی سلێمانی بڵاویانکردەوە کە تۆمەتبارەکە بە هەماهەنگی هێزەئەمنییەکانی هەرێم و عێراق دەستگیرکراوە و ئۆتۆمبیلە دزراوەکەش دەستی بەسەردا گیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غەریب ئەحمەد: هەرێم سێ داواكارییەكەی بەغداد جێبەجێبكات كێشەی مووچە چارەسەردەبێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەرێم سێ داواكارییەكەی بەغداد جێبەجێبكات كێشەی مووچە چارەسەردەبێت و دەشڵێت، “بڕیارە رۆژی یەكشەممەی…
زیاتر ببینە

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: پێویستە ئەو هێزانەی لەناوشاردان ڕاهێنانیان پێبکرێت

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی سلێمانیەوە دەڵێت، “ئەو هێزانەی لەناو شاردا دادەنرێن دەبێت ڕاهێنانی زیاتریان…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: هاوڵاتییەك لەهەوڵێكی كوشتن ڕزگاركرا و تۆمەتبارێك دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هاوڵاتییەك لەهەوڵێكی كوشتن ڕزگاركراو تۆمەتبارەكەش دەستگیركرا. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست…
Total
0
Share