بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە هەوڵەكانمان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شەنگال بەردەوام دەبین

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، لە هەوڵەكانمان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شەنگال و كۆتاییهێنان بە ئازار و نەهامەتییەكانیان بەردەوامدەبین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، سەری ساڵی نوێی ئێزدی لە خوشك و برایانی ئێزدی پیرۆزبێت و هیوادارم ئەم جەژنە لە ئارامی و ئاسوودەییدا بەسەربەرن، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرێزەوە لە رۆڵ و پێگەی ئێزدییەكان دەڕوانێت لە قووڵكردنەوەی گیانی ئاشتی و پێكەوەژیان و تابلۆی هەرێمی كوردستانیان فرەڕەنگتر و گەشاوەتر كردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە بە پەرۆشەوە پشتگیریی خوشك و برایانی ئێزدی دەكەین بۆ پاراستنی ماف و بەدیهێنانی خواستەكانیان، لە هەوڵەكانیشمان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شەنگال و كۆتاییهێنان بە ئازار و نەهامەتییەكانیان بەردەوامدەبین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا: لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود دەکەین

نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا پەیامێکی لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی حەلەب و هێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی ئەو شارە، بڵاوکردەوە.…
Total
0
Share