نرخی نەوت گەیشتە 44 دۆلار

هه‌ڵكشانی حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا، كاریگه‌ری نه‌رێنی هەیە

یه‌ك به‌رمیل نەوتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به‌ 44 دۆلار و 09 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه‌ بۆ 44 دۆلار و 80 سه‌نت و به‌ 44 دۆلار و 34 سه‌نت ڕۆژه‌كه‌ی ته‌واوكرد، ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 19ی تشرینی دووەم-یش له‌ كاتژمێر 09:23دا به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستن به‌ ڕێژه‌ی له ‌0.56% نزمبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌ 44 دۆلار و 09 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

هه‌ر له‌و كاته‌دا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی تەكساس به‌ 41 دۆلار و 65 سه‌نت فرۆشرا.

توندكردنه‌وه‌ی ڕێوشوێنه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ جیهاندا به‌ تایبه‌ت له‌ ئه‌وروپا و زیاتر هه‌ڵكشانی حاڵه‌ته‌ تۆماركراوه‌كان له‌ ئه‌مریكا، كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته‌ سه‌ر نرخی نه‌وت.

ڕه‌نگه‌ لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 44 دۆلار و 17 سه‌نت بۆ 44 دۆلار و 35 سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان 43 دۆلار و 99 سه‌نت بۆ 43 دۆلار و 81 سه‌نت بمێنێته‌وه‌.

بابەتی پێشتر

مەراسیمی پێشوازیکردن و بەخاکسپاردنی فرسەت سۆفی

بابەتی دواتر

مێسی دوای گه‌یشتنه‌وه‌ی بۆ به‌رشلۆنه‌ بێده‌نگی شکاند: بێزاربووم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایان: نرخی ئۆتۆمبێل بەرزدەبێتەوە

شارەزایان پێشبینیی بەرزبوونەوەی نرخی ئۆتۆمبێل دەكەن و هۆكارەكەش كەمبوونەوەی دروستكردن و بەرهەمهێنانە. شارەزایانی بواری ئۆتۆمبێل ڕایدەگەیەنن، كەمبوونەوەی دروستكردنی…
Total
0
Share