دوای فێرگی، بە چوار ڕاهێنەر و ملیارێک و 36 بۆند یونایتد خۆی نەگرتووەتەوە

سێر ئه‌لێکس فێرگسۆن، ڕاهێنه‌ری ئه‌فسانه‌یی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە دوای ماڵئاواییکردنی سێر ئەلێکس فێرگسۆن هەرگیز نەیتوانیوە پێکهاتەیەکی بەهێز و کارا بونیادبنێتەوە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بە داتاوە ئاشکرایکردووە، لە دوای فێرگسۆن یانەی مانچستەر یونایتد چوار ڕاهێنەری نوێ، 36 بۆند و زیاتر لە ملیارێک پاوەندی بەکارخستووە، بەڵام توانیویانە تەنها سێ نازناو بەدەستبهێنن “خولی ئەوروپی، فا کەپ، کاراباو کەپ”.

شەیتانە سوورەکان لە 2013وە بڕی (1.074) ملیار پاوەندیان لە گواستنەوەی 36 یاریزان و چوار ڕاهێنەر بەکارخستووە، ئەم ژمارەیەش تایبەت نییە بە یانە سوورەکە، بەڵکو یانەی مانچستەر سیتی بەهەمان شێوە (1.2) ملیۆن پاوەندی بەکارخستووە، بەڵام سێ نازناوی پریمەرلیگ، دوو نازناوی فا کەپ، پێنج نازناوی کاراباو کەپیان بەدەستهێناوە.

چوار ڕاهێنه‌ری دوای فێرگسۆن، تاوه‌کو ئێستا سێ نازناویان به‌ده‌ستهێناوه‌

لەدوای “فێرگی” داڤید مۆیس، پاشان لویس ڤان خال و دواتر مۆرینیۆ و لە کۆتاییدا ئولی گۆنار سۆڵشایەر دەستبەکاربوون، ڤان خال و مۆرینیۆ زیاتر لە 400 ملیۆن پاوەندیان لە گواستنەوەی یاریزاناندا بەکارخستووە، گواستنەوەکانیش زۆرینەیان شکستخواردوبوون، لەنمونەی دی ماریا، ئەندێر هێرێرا، خوان ماتا، لوکاکۆ، سانچێز و چەندینێکی دیکە.

بەراورد بە سێ ڕاهێنەری پێشوو، دەیلی مەیڵ ئاماژەی بە کارامەیی سۆڵشایەرکردووە و دووپاتیدەکاتەوە، ئەگەر بەو ڕیتمە بەردەوامبێت دەتوانێت گۆڕانکاری دروستبکات.

بابەتی پێشتر

ئالابا له‌ ڕووی تاکتیکیه‌وه‌ بۆ لیڤەرپوڵ گونجاوە؟ ئیمیڵ هیسکی وەڵامدەداتەوە..

بابەتی دواتر

مەراسیمی پێشوازیکردن و بەخاکسپاردنی فرسەت سۆفی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share