گرژییەكان بەردەوامن.. تا ئێستا 40 حسێنییەی سەرخییەكان سووتێندراون

لە حەوت پارێزگای عێراق كاردانەوەكان لە دژی مەرجەعییەتی سەرخی و مەرجەعەكەیان بەردەوامی هەیە و تاوەكو ئێستاش بەهۆی گرژییەكانەوە 40 حسێنییە سووتێندراون.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڵاوبوونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی عەلی مەسعودی وتاربێژی مزگەوتی “فەتح”ی سەر بە مەرجەعی سەرخی لە پارێزگای بابل كە باسی لەوە كردبوو، ڕازاندنەوەی گۆڕ و بنیادنانی مەزارگە لەسەری، لەگەڵ دیاریکردنی ڕێوڕەسم و بۆنەی تایبەت بەو گۆڕ و مەزارگانە، پێچەوانەی ئایینی ئیسلامە و دەبێت بڕووخێندرێن، گرژیی لێكەوتەوە و لە پارێزگاكانی بابل، کوت، زیقار، دیوانیە، بەسرە، ناسریە و میسان گردبوونەوەی ناڕەزایەتی ئەنجامدران.

هەرچەندە خۆپیشاندەران 48 كاتژمێریان دابووە لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ داخستنی سەرجەم حسێنییە و شوێنە ئایینییەكانی سەرخییەكان، بەڵام پێش ئەو وادەیە ناڕازییەكان دەستیانكرد بە سووتاندن و ڕووخاندنی شوێنە ئایینییەكانی ئەو مەرجەعییەتە و بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان تاوەكو ئێستا 30 بۆ 40 حسێنییەی شوێنکەوتووانی سەرخی لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق سووتێندراون و ڕووخێندراون، هەندێکیشیان منارەکانیان ڕووخێندراون”.

لە لایەكی دیكەوە هەڵمەتی دەستگیرکردنی شوێنکەوتووان و وتاربێژانی سەرخی بەردەوامە و زیاتر لە 30 لە وتاربێژانی سەرخی دەستگیرکراون.

لە دوای ئەو ڕووداوانەش ناكۆكییەكانی نێوان سەدر و سەرخی سەریانهەڵدایەوە و سەدر داوا دەكات مەحمود سەرخی، بێبەریبوونی خۆی لە تێكدانی مەزارگەكان ڕابگەیەنێت.

سەرخی، لە ساڵی 2014 لە عێراقەوە بەرەو ئیمارات هەڵاتووە و پێشتریش چەند جارێك ڕەخنەی لە حیزب و لایەنە دەسەڵاتدارەکانی عێراق و عەلی سیستانی گرتووە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەنفال بکەینە وانەی تەبایی و بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێم

بابەتی دواتر

ئەنفال.. گەلێك لە بەردەم هەوڵی سڕینەوەدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی راژەی فیدڕاڵی: بەم زووانە ئەنجامی دامەزراندنی یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە بەرزەکان رادەگەیەندرێت

ئەنجوومەنی راژەی گشتیی فیدراڵی بڵاویکردەوە، بەم نزیکانە ئەنجامی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و ئەوانەی هەڵگری بڕوانامەی باڵان رادەگەیەنن. ئەنجومەنەکە…
Total
0
Share