ئەنجومەنی راژەی فیدڕاڵی: بەم زووانە ئەنجامی دامەزراندنی یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە بەرزەکان رادەگەیەندرێت

ئەنجوومەنی راژەی گشتیی فیدراڵی بڵاویکردەوە، بەم نزیکانە ئەنجامی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و ئەوانەی هەڵگری بڕوانامەی باڵان رادەگەیەنن.

ئەنجومەنەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پرۆسەی پشکنینی داتای داواکاران بۆ چاوپێکەوتن دوێنێ و ئەمڕۆ بەڕێوەچوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەیەکی تایبەت سەرپەرشتی کارەکەی کردووە و ئەرکە تەکنیکی و کارگێڕییەکانی خۆی تەواوکردووە و ئامادەکارییەک بۆ راگەیاندنی ئەنجامی دامەزراندن لەماوەی داهاتوودا.

تۆڕی میدیایی ئێستا بۆ زانیاریی لەبارەی دامەزراندنی سێ یەکەمەکەی هەرێم پەیوەندی کرد بە سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ناوبراو رایگەیاند، وەک ئەندامانی کوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ چارەسەری پرسی مووچە کە مەرجی سەرەکی بوو بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە سێ مەرجی دیکەشمان هەبوو.

سروە محەمەد ئاماژەی بەوەکرد، مەرجەکان بریتیبوون لە دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکان، دامەزراندنی وانەبێژان و هاوتاکردنی مووچەی خانەنشیان مەرجمان بووە و بەڵێنمان پێدراوە هەرسێ پرسەکە بەئەنجام بگات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بڕوانامەی بێمۆڵەت هەموو بڕوانامەیەك ناگرێتەوە

وەزارەتی دارایی ڕوونكردنەوە لەسەر بڕیاری هەڵوەشاندنەوە ئەو بڕوانامانە دەدات، كە بێ مۆڵەتی خوێندن بەدەستهاتوون، دەڵێت، هەموو بڕوانامەیەك ناگرێتەوە،…
زیاتر ببینە

ژووری بازرگانیی سلێمانی: بەهۆی بەرهەمی دەرەکییەوە کارگە ناوخۆییەکان مەترسیی داخستنیان لەسەرە

ژووری بازرگانیی سلێمانی مەترسیی داخستنی بەشێک لە کارگەکانی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی خستەڕوو، ڕایگەیاند بەهۆی نەبوون یان کەمیی ڕسوماتی گومرگ…
Total
0
Share