بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەنفال بکەینە وانەی تەبایی و بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێم

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە خەمێکی قووڵەوە یادی ئەو برینە ساڕێژنەبووەی جەستەی نیشتمان دەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، ئەرکی هەموولایەکمانە دوور لە هەموو موزایەدەکی سیاسی خزمەتی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان بکەین و ئەنفال بکەینە وانەیەک بۆ قووڵکردنەوەی گیانی یەکڕیزی و تەبایی لەپێناو پاراستن و بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێم.

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی بەبۆنەی ساڵیادی ئەنفالەوە بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، 34 ساڵ لەمەوبەر میللەتەکەمان ڕووبەڕووی یەکێک لە دڕندانەترین تاوانەکانی مێژووی مرۆڤایەتی بووەوە. دوور لە هەموو بەهایەکی مرۆیی و ئەخلاقی خوشک و براکانمان بێسەروشوێنکران، سروشتی جوانی کوردستان وێرانکرا و گوندەکانمان خاپوورکران. شاڵاوی بەدناوی ئەنفال هەوڵێکبوو بۆ لەناوبردنی ژیان و سڕینەوەی شوناسی ئێمە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی دووپاتیشیدەكاتەوە، “ئەرکی هەموولایەکمانە دوور لە هەموو موزایەدەکی سیاسی خزمەتی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان بکەین و ئەنفال بکەینە وانەیەک بۆ قووڵکردنەوەی گیانی یەکڕیزی و تەبایی لەپێناو پاراستن و بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێم”.

داواش لە حکومەتی عێراق دەکات بە ئەرکی خۆی هەستێت و وەک مافێکی یاسایی و دەستووریی قەرەبووی کەسوکاری شەهیدان بکاتەوە و سەبارەت بە حكومەتی هەرێمیش دەڵێت، دەبێت “لە هەوڵەکانی بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەکان بۆ بە جینۆسایدناساندنی تاوانی ئەنفال بەردەوامبێت”.

لە كۆتاییشیدا دووپاتیدەكاتەوە، ئەمڕۆ کە بە خەمێکی قووڵەوە یادی ئەو برینە ساڕێژنەبووەی جەستەی نیشتمان دەکەینەوە، دروود بۆ ڕۆ‌حی پاکی شەهیدان دەنێرین و بە حورمەتەوە سەری رێزمان لەبەردەم خەم و چاوەڕوانی چەند ساڵەی کەسوکارە سەربەرزەکەیاندا دادەنەوێنین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بازرگانیی خۆراکی سلێمانی بۆ بریکارەکانی خۆراک: هەر خۆراکێک شیاوی خواردن نەبوو دابەشی نەکەن

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی سەبەتەی چوارەمی خۆراکی بە داتای مانگی 6ـی 2026 بڵاوکردەوە. بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ماددە خۆراکییەکانی…
Total
0
Share