وتەی قوباد تاڵەبانی لە دیداری عێراق بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی

جێگری سەرۆك وەزیران رایدەگەیەنێت، ستراتیژی ئێمە بەکارهێنانی وزەی گازە بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاوڵاتییان و پڕکردنەوەی پێویستییەکانی ناوخۆ، پاش ئەوە دەتوانین بیر لە هەناردەکردنی گاز بکەینەوە.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ بەشداری لە پانێڵکی دیداری عێراق بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە بەغداد و سەبارەت بە وزەی گاز رایگەیاند، پێویستە ستراتیژی نوێ بەکاربهێنن چ بۆ بەکارهێنانی لە ناوخۆ و چ بۆ هەناردەکردنیشی لە داهاتوودا. بۆ ئەمەش لەم قۆناغەدا پێویستیمان بە پەرەپێدان و پێشخستنی زیاتری کێڵگەکانی گازە بۆ ئەوەی بتوانین پێویستییەکانی ناوخۆ دابینبکەین چ بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و چ بۆ کارگەکانی پیشەسازی و دابینکردنی پێویستییەکانی ماڵان.

سەبارەت بە یاسای نەوت و گازیش قوباد تاڵەبانی وتی، “رێککەوتنی کۆتایی نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر دەستپێکردنی هەناردەکردنەوەی نەوت، زەمینەیەکی باشی بۆ رێککەوتن لەسەر یاسای نەوت و گاز رەخساندووە”. جەختیشیکردەوە کە لەم قۆناغەدا لە هەمووی گرنگتر تێپەڕاندنی یاسای نەوت و گازە بەشێوەیەک کە یاسایەکی واقیعی بێت و رۆڵ و پێگەی هەموو لایەکی تێدا بە روونی دەستنیشان کردبێت و لەسەر ئەرزی واقیعیش توانای جێبەجێکردنی هەبێت.

جێگری سەرۆك وەزیران روونیشیکردەوە، گرنگ نییە کێ نەوت دەفرۆشێت، بەڵکو گرنگ ئەوەیە داهاتی زیاتر دەستبکەوێت و ئەو داهاتە بە شێوەیەکی شەفاف و دادپەروەرانە دابەشبکرێت، هەروەها پلانیش هەبێت کە بەشێکی گرنگی ئەو داهاتەش بۆ وەبەرهێنان و گەشەپێدانی ئابوری و دروستکردنی هەلی کار بۆ هاوڵاتییان تەرخان بکرێت.

سەبارەت بە دۆخی سلێمانیش جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا، دۆخی سلێمانی باش نییە، هاوڵاتییان دڵخۆش نین و ناڕازین لە شێوازی دابەشکردنی نادادپەروەرانەی داهات و وتی، “لە دوای تێپەڕاندنی یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق، کاردەکەن بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستانیش دوای نزیکەی 10 ساڵ ببێتە خاوەنی یاسای بودجەی خۆی بەجۆرێک کە داهاتەکان بەشێوەیەکی شەفاف و دادپەروەرانە و بەبێ جیاوازی و مەبەستی سیاسی بەسەر هەموو هاوڵاتییان و شار و شارۆچکەکاندا دابەشبکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوادارم یادی مەولود هاندەربێت بۆ بەهێزترکردنی گیانی پێکەوەیی و برایەتی لەنێوان هەموواندا

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، هیوادارم یادی مەولود هاندەربێت بۆ بەهێزترکردنی گیانی پێکەوەیی و برایەتی لەنێوان هەموواندا. بافڵ،…
زیاتر ببینە

پێچەوانەی پڕوپاگەندەی پشتگیریی توركیا بۆ هەنگاوەكانی 8ی تەمموز
لە كارگەیەكی توركیا كاڵای هەڵمەتی هەڵبژاردنی “هاوپەیمانی كوردستان” سوتێنرا

شارەوانیی ترابزۆن داوێتی بەسەر كۆمپانیایەكی ڕیكلامدا، كە تیایدا كاسكێتی ڕیكلامی هەڵبژاردن بۆ “هاوپەیمانی كوردستان”ی یەكێتی و گۆڕان دروستدەكرا،…
Total
0
Share