ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی پێنج كەسی بە تۆمەتی كوشتنی هاوڵاتییەك ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، پێنج كەسیان بە تۆمەتی كوشتنی هاوڵاتییەك دەستگیركرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی تێداهاتووە، لە 15 ی ئازاری ئەمساڵدا لە قەزای چەمچەماڵ نزیك پێشانگەی ئۆتۆمبێل لەڕێگای ناوشوان پێنج كەس كە نیشتەجێی قەزاكەبوون تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگركردووە.

لە راگەیەندراوەكە هاتووە، شۆفێری بارهەڵگرەكە”عەرەب” بووە دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە.

ئاماژە بەوە كراوە، “لەبەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی زانیاری لەبارەی ڕووداوەكە كۆكراوەتەوە و هەر پێنج تۆمەتبارەكە دەستگیركراون و دەستبەسەر ئۆتۆمبێل و كەلوپەلەكانیاندا گیراوە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، تۆمەتبارەكان بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و بەپێی ماددەی (٤٠٦) لە یاسای سزادان ڕاگیراون.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك: بەغداد ئامادەیی نیشانداوە بەشە بەنزینی سلێمانی زیادبكات بەڵام هەرێم ڕێگرە

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share