رێبوار تەها: پشكنینی گەڕەكە كوردییەكان رانەگیرێت هەڵوێستی توندمان دەبێت

رێبوار تەها ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت، داوامان لە هێزە سەربازییەكان كردووە ئەو دۆخە سەربازی و پشكنینەی گەڕەكە كوردییەكان لە كەركوك رابگرن، بە پێچەوانەوە هەڵوێستی توندمان دەبێت.

راشیگەیاند، ئەو هاوڵاتییانەی دوێنێ لە خۆپیشاندانەكان شەهیدبوون كوڕی شارەكەی منن و هەموو كات پێشەنگبوون لە بەرەنگاربوونەوەی نەیارانی كورددا.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەو گەنجانەی دوێنێ دەستبەسەركرابوون ئەمرۆ لە رێگای نوێنەرە یاساییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە ئازادكران و رۆحی شەهیدانمان شادبێت ئەوان شكۆی نەتەوەیەكن، بە هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای فیدراڵی: هاوسەرگیریی دووەم پاساوی جیابوونەوەی ژنی یەکەم نییە و بڕیارەکە هەرێمیش دەگرێتەوە

دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر تانەیەک لە یاسای هاوسەرگیریی دووەم لە هەرێمی کوردستان بڕیاریدا و بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی،…
Total
0
Share