نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بەرزبووەوە یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەسەروو 105 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت  بە 105 دۆلارو دوو سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساس لە بازارەكانی جیهان بە 101 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و گۆڕانكاری لە نرخەكەی پەیوەندی بە جەنگی ئۆكرانیا و سەپاندنی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ڕوسیاوە هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا: زیادبوونی کۆچبەران بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی تاوان لە وڵاتەکەماندا

وەزیرەی ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاند، ”رێژەی تاوان 2.2% زیادیکردووە و زیادبوونی کۆچبەرانیش بووەتە هۆی زیادبوونی رێژەی تاوانەکان”. نانسی فێزە،…
Total
0
Share