270 هەزار كەس سەردانی فێستیڤاڵی هەناریان لە هەڵەبجە كردووە

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، لە ماوەی سێ رۆژی فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجەدا 270 هەزار كەس سەردانی هەڵەبجەیان كردووە.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لیژنەی سەرپەرشتیاری نۆیەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە رایانگەیاند، سوپاسی هەموو لایەك دەكەین كە كاریان بۆ سەرخستنی فێستیڤاڵ كرد و ئامارەكان لە رووی فرۆش و داهاتەوە زۆر دڵخۆشكەربوون.

هاوكات چیا قاسم بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە لە كۆنگرەكەدا رایگەیاند، بەشێوەیەكی زانستییانە ئامارەكان وەرگیراون و خۆشبەختانە لە ماوەی سێ رۆژی فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجەدا 270 هەزار كەس سەردانی هەڵەبجەیان كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم ڕێككه‌وتنێكیان له‌باره‌ی شه‌نگال-ه‌وه‌ ئه‌نجامداوه‌

وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ئاشكرایكرد، كازمی توانیویه‌تی ڕێككه‌وتنێك له‌باره‌ی شه‌نگاله‌وه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی هه‌رێم بكات، ڕێككه‌وتنه‌كه‌شی به‌ مێژوویی ناوبردووه‌ كه‌…
Total
0
Share