حکومەتی تورکیا 46 هاوڵاتیی کوردی دەستگیرکرد کە لەناویاندا دوو سەرۆک شارەوانی هەن، بەتۆمەتی ئەوەی هاوکاریی داراییان پێشکەش بە پەکەکە کردووە.
ئەو کەسانەی دەستگیرکراون لەناو 91 داواکراوی پێشتری حکومەتی تورکیا بوون کە سەرجەمیان کوردن و بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە.
لەو تۆمەتانەی دراوەتەپاڵ ئەو دوو سەرۆک شارەوانییە کە هەردووکیان ئەندامی هەدەپەن، هاوکاریکردنی دارایی پەکەکە و کەجەکە، هەروەها سپیکردنەوەی پارە لەبەرژەوەندیی پەکەکە، وەرگرتنی فەرمان لە موراد قەرەیلان.
پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردووەتەوە.
لەناو ئەو 91 کەسەی کە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە، ژماره‌یه‌ك له بریكارانی پێشووی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كان، جێگرانی پێشووی سه‌رۆك شاره‌وانی، ئه‌ندامانی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیی سه‌ر به هه‌ده‌په ژمێریارانی پێشووی هه‌ده‌په و یاریده‌ده‌رانیان هەن.