بەرشلۆنە پێشوازی لە گەڕانەوەی ماسکیرانۆ دەکات

بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە پێیانوایە، لە ساڵێک بۆ دوو ساڵی داهاتوودا دەتوانن لەگەڵ خاڤیێر ماسکیرانۆی ئەرجەنتینی یەکبگرنەوە وەک ڕاهێنەرێک سوود لە تواناکانی وەربگرن.

ماسکیرانۆ تەمەنی 37 ساڵە و لە ئێستادا پێگەی ڕاهێنەری لاوانی (خوار 20 ساڵ) ی ئەرجەنتینی وەرگرتووە، لە کارەکانی بەردەوامە و شارەزایان ئاماژەیان بە توانا تاکتیکییەکانی کردووە و پلەیەکی باشیان پێداوە.

لە بەرامبەردا پێکهاتەکانی لاوانی بەرشلۆنە (بەرشلۆنە بی) لەلایەن سێرجی بارجوانەوە سەرپەرشتی دەکرێت، ئەم ڕاهێنەرەش متمانەیەکی بەهێزی خوان لاپۆرتا و هاوکارانی بەدەستهێناوە، لەلایەن “دیاریۆ سپۆرت”ەوە بە “متمانەی کوێرانە” ناوبراوە.

بەپێی زانیارییەکانی “دیاریۆ سپۆرت”، چاڤی لەگەڵ ماسکیرانۆ پەیوەندییەکی توندوتۆڵی هەیە، ڕەنگە ئەو پەیوەندییە ببێتە پردێک بۆ گەڕانەوەی ئەرجەنتینییەکە بۆ ڕیزەکانی بارسا.

بابەتی پێشتر

پاریس چاوی بڕیوەتە یاریزانە بێزارەکەی چێڵسی

بابەتی دواتر

تورکیا دوو سەرۆک شارەوانیی هەدەپەی دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share