لیڤەرپوڵ بە نونێز هەڕەشە لە محەمەد سەڵاح دەکات

یانەی لیڤەرپوڵ توانای دارایی ئەوەی هەیە گرێبەست لەگەڵ یەکێک لە باشترین هێرشبەرانی خولی پۆرتوگال واژووبکات، کە داروین نونێزی هێرشبەری یانەی بەنفیکایە.

بەپێی زانیارییەکانی “تریبونا”، محەمەد سەڵاح بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی چەندین مەرجی هەبووە، بەڵام بەڕێوەبەرانی لیڤەرپوڵ نایانەوێت هەموو مەرجەکانی جێبەجێ بکەن و ئەگەر هەیە جیابوونەوە ڕوو بدات، بۆ ئەو مەبەستەش یۆرگن کلۆپ لەبارەی داروین نونێزەوە پرسیاری لە بەنفیکا کردووە، وەڵامی ئیدارەی بەنفیکاش بریتی بووە لە: ئەوەی بۆندی باشتر پێشکەش بکات، براوەیە.

هێرشبەرە ئورۆگواییەکە تەمەنی 22 ساڵە و لە هەر سێ پێگەی هێرشبەری سەرەڕم، باڵی چەپی هێرشبردن و هێرشبەری ژمارە نۆ یاریدەکات، لەم وەرزەدا 36 یاریکردووە و31 گۆڵی تۆمار کردووە، هەروەها سێ گۆڵی بۆ هاوڕێکانی ڕەخساندووە.

لە بەرامبەردا، محەمەد سەڵاح لە 39 یارییدا 28 گۆڵی تۆمار کردووە، بەڵام 11 گۆڵی ڕەخساندووە و ئەوەش ڕێژەی بەشداریکردنی لە پرۆسەی تۆماری گۆڵ بۆ 38 گۆڵ بەرز دەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

تورکیا دوو سەرۆک شارەوانیی هەدەپەی دەستگیرکرد

بابەتی دواتر

كچێكی ئێزدی: ئەبوبەكر بەغدادی كایلا مولەری لە خانوویەكی پیسدا لاقەكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share