كرێكارێكی برینداری تەقینەوەی كارگەكەی تانجەرۆ گیانیلەدەستدا

یەكێك لە 13 كرێكارە برینداربووەكانی تەقینەوەی كارگەكەی تانجەرۆی سلێمانی گیانیلەدەستدا.

كرێكارەكە خەڵكی هندستانە و تەمەنی 44 ساڵ بووە، لە ڕووداوەكەدا 50%ی جەستەی سووتابوو، شەوێ ڕابردوو لە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی لە سلێمانی گیانیلەدەستدا و كەمێك لەمەوبەر هەواڵەكە ڕاگەیەندرا.

سامان شێخ لەتیف وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی، هەواڵەكەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا پشتڕاستكردەوە و ڕایگەیاند، یەكێك لەو 13 كەسەی لە تەقینەوەكەی چەند ڕۆژی ڕابردووی كارگەیەكی ئاسن لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی برینداربووبوون، گیانیلەدەستدا.

وتیشی، كرێكارەكە خەڵكی هندستانە و تەمەنی 44 ساڵ بووە، ئێستا تەرمەكەی لە پزیشكیی دادیی سلێمانییە و كونسوڵی هندستان بڕیاردەدات لێرە دەنێژرێت یاخود دەنێردرێتەوە بۆ نیشتمانی خۆی.

بابەتی پێشتر

خواردنەوەی قاوە کاریگەریی لەسەر نەخۆشیی شەکرە هەیە

بابەتی دواتر

كازمی زەوی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكات.. هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share