ئەنجومەنی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە: چۆڵی ناکەین

ئەنجومەنی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە چۆڵکردنی گەڕەکەکەیان رەتدەکەنەوە و دەڵێن، لە شوێنی خۆمان دەمێنینەوە و چۆڵی ناکەین.

لە بەیاننامەیەکی ئەنجومەنەکەدا هاتووە، داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە لەگەڵمان بوەستن و کۆببنەوە بۆ بەرگریکردن لە گەڕەکەکانمان.

دەشڵێت، مزگەوت، قوتابخانە، نەخۆشخانە، ماڵە مەدەنییەکان، و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان کراونەتە ئامانج، گەلەکەمان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆمان لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا خۆڕاگرییەکی گەورە نیشان دەدەن.

ئەوەش دەڵێت، هێرشەکان بە مانای گۆڕینی پێکهاتەی دیمۆگرافی شارەکە و تێکدانی رێککەوتنی یەکی نیسانە، بە توندی ئیدانەی بێدەنگیی نێودەوڵەتیی ئەو زلهێزانە دەکەین کە لە رێککەوتنەکانی 10ی ئازار و 1ی نیساندا ئامادەبوون.

ئەنجومەنەکە دەڵێت، ئێمە بڕیارمانداوە لە گەڕەکەکانمان بمێنینەوە و بەرگری لێبکەین متمانەمان بە حکومەتی دیمەشق نییە.

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوادارم دوای هەڵبژاردن سەردەمێکی نوێ لە پەیوەندیی هەرێم و عێراق بێتەکایەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵکی کوردستان و عێراق کرد. دەقی پەیامەکەی سەرۆکی…
Total
0
Share