مەزاری پێغەمبەر یوسف (نەبی یوسف) لە نابلوس-ی فەڵەستین، لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە سووتێنرا، کە مەزارێکی پیرۆزە لای دانیشتووانی ناوچەکە بە سەرجەم ئایینە جیاوازەکانەوە.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ڤیدیۆی کاتی هێرشکردنە سەر مەزارەکە بڵاوکراوەتەوە، کە چەند کەسێک سەرەتا گۆڕەکە دەشکێنن و دواتر ئاگری تێبەردەدەن.
#الارهاب لا يتوقف عند المدنيين 🇮🇱 الابرياء بل يطال حرمة الانبياء الاموات في الشهر الفضيل #رمضان_كريم وهذه المرة قبر النبي يوسف عليه السلام يتعرض الليلة للاعتداء! هذه الافعال المشينة، الدين الاسلامي منها بريء pic.twitter.com/FUN9KG5D60
— إسرائيل بالعربية (@IsraelArabic) April 10, 2022
کاردانەوەکانی ئەو هێرشە کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ئەنجامدراوە، سەرەڕای خەڵکی ناوچەکە، وڵاتانیشی هێنایە دەنگ، بەشێک لە وڵاتان لە نموونەی ئیماراتی عەرەبی سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد.
حکومەتی ئیسرائیلیش کە خاوەندارێتی لە میرات و پێگەی نەبی یوسف دەكات و نیشتمانی مەزارەکەیە، بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد و ڕایگەیاند، “لە هەر شوێنێکی جیهان بێت دەستی ئەو تیرۆریستانە دەبڕین کە شوێنە پیرۆزەکانمان دەکەنە ئامانج”.
پەڕەیەکی دیكەی فەرمیی ئیسرائیلیش كە بە زمانی عەرەبی پەخشدەكات لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، تێكدانەكەی بە تیرۆریستی ناساندووە و پێشی وایە “ئایینی ئیسلام دوورە لەو كارانە”.