كۆچبەرێك لە رێگادا بەرەو ئیتاڵیا گیانیلەدەستدا

لەدوای بەڕێكەوتنی بەلەمێك بە 100 كۆچبەرەوە بەرەو كەناراوەكانی ئیتاڵیا، كۆچبەرێكی عێراقی بەهۆی ئەوەی تووشبووی نەخۆشی درێژخایەنە و لە ئاكامی ترسدا گیانیلەدەستدا.

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، بەرەبەیانی دوێنێ یەختێک بە 100 کۆچبەرەوە بەرەو ئیتالیا بەڕێکەوتووە، لەکاتی گەشتەکەدا بەهۆی نەخۆشییەوە یەکێک لە کۆچبەرەکان کە بە رەگەز عێراقییە گیانیلەدەستدا.

كۆچبەرەكە تەمەنی 46 ساڵە، وەك ئەوەی دەزگای لوتكە ئاماژەی پێداوە بەبێ ئەوەی زانیاریی زیاتری لەسەر ئاشكرابكات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کۆچبەرەکە تووشبووی نەخۆشی شەکرە بووە، بەهۆی ترس و دڵەڕاوکێوە لەکاتی گەشتەکەدا گیانیلەدەستداوە.

بەپێی رێكخراوەكە لەو 100 كۆچبەرەی سەر یەختەكە، 41 عێراقی، 32 ئێرانی، 17 ئەفغانی و 10یان میسری بوون، لەنێویاندا 25 كۆچبەریان ژن و 18یان كۆچبەری خوار تەمەنی یاسایی بوون.

بابەتی پێشتر

پێکدادان لە نێوان فڕۆکەیەک و ئۆتۆمبێلێكی ئاگرکوژێنەوە روویدا و دەیان قوربانی لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

عومرەکارێکی کورد لە سعودییە گیانی لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share