‏”گرێبەستەكانی هەرێم پووچەڵن”‏
سۆمۆ هەنگاوەكانی مامەڵەكردن لەگەڵ دۆسیەی نەوتی هەرێمدا دەخاتەڕوو

کۆمپانیای سۆمۆ بۆ بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق، جەختدەكاتەوە هۆشداری داوە بە کۆمپانیا نەوتییەکان بەبێ گەڕانەوە بۆ حکومەتی ناوەندی مامەڵە بە نەوتی هەرێمەوە نەکەن.

کۆمپانیای سۆمۆ لە وەڵامی پرسیارێکی ئاژانسی ڕۆیتەرزدا دەربارەی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق و هەنگاوەكانی حكومەتی ناوەندی لەبارەی ئەو دۆسیەیەوە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

سۆمۆ لە ڕاگەیەندراوەكەیدا دەڵێت، “وەزارەتی نەوت هەنگاوی پێویستی گرتووەتەبەر بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەی 15ی شوباتی ڕابردووی دادگای فیدراڵی كە ڕایگەیاندبوو، بەڕێوەبردنی کیڵگەکانی نەوت و غاز لە دەسەڵاتی وەزارەتی نەوتی فیدراڵیدان و بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێم بەڕێوەدەبرێن”.

ڕایگەیاندووە، “وەك دادگای فیدراڵی بڕیاری داوە یاسای نەوت و غازی هەرێم پووچەڵدەكرێتەوە و سەرجەم گرێبەستە نەوتییەکان کە هەرێمی کوردستان بەبێ ڕەزامەندیی حكومەتی فیدراڵی و وەزارەتی نەوت كردوونی بۆ دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت بە پووچەڵ هەژماردەكرێن و هەرێم پابەندكراوە بە ڕادەستكردنی هەموو بەرهەمی نەوتی كێڵگەكانی هەرێم و ناوچەكانی تر كە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم نەوتی لێدەرهێناون”.

ڕاگەیەندراوەكەی كۆمپانیای سۆمۆ دەڵێت، “سۆما لە سەرەتاوە هەڵوێستی فەرمیی خۆی دووپاتكردووەتەوە و هۆشداری داوەتە ئەو کۆمپانیایانەی مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا دەكەن و بەبێ ڕەزامەندیی حكومەتی ناوەندی و وەزارەتی نەوت گرێبەستیان كردووە، گرێبەستەكانیان نادەستووریین چونكە پێچەوانەی دەستووری عێراقن”.

بابەتی پێشتر

سێ گەورەی ئەوروپا قەناسەکەی بەنفیکا-یان دەوێت

بابەتی دواتر

شێخانی قەتەر پێیان وایە نێیمار خیانەتی لێکردوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و سووتا

لە سنووری ناحیەی مەیدان ئۆتۆمبێلێك دوای لە كۆنتڕۆڵ دەرچوون وەرگەڕا و ئاگریگرت. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ…
Total
0
Share