سێ گەورەی ئەوروپا قەناسەکەی بەنفیکا-یان دەوێت

هێرشبەری یانەی بەنفیکا، داروین نونێز دەبێتە تەوەرێکی سەرەکی بازاڕی گواستنەوەکانی هاوینی 2022، دوای ئەوەی توانیویەتی لەم وەرزەدا 31 گۆڵ لە 36 یاریدا تۆمار بکات.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی “ئەتلەتیک”، زۆرینەی یانە زەبەلاحەکانی ئەوروپا پرسیاریان دەربارەی هێرشبەرە 22 ساڵەکە کردووە، بەڵام سێ یانە توانیویانە پێشەنگی بگرن و ڕکابەری سەرەکیین، پێکهاتوون لە، لە مانچستەر یونایتد، چێڵسی و پاریس سان جێرمان.

هەر یەکێک لە یانە داواکراوەکان کێشەی ناوخۆییان هەیە، ڕەنگە بەو هۆیەوە لە هەوڵەکانیاندا شکستهێنن، یونایتد هێشتا ڕاهێنەری نوێ و جێگیریان دەستنیشان نەکردووە، چێڵسی لە ناو کێشەیەکی گەورەدایە و لەلایەن حکومەتی میرنشینی بەریتانیاوە سزادراوە، هەروەها “پی ئێس جی” هێشتا لە هەوڵی گفتوگۆدایە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەست لەگەڵ کیلیان مباپێ.

لەبەرامبەردا، بەنفیکا ئامادەیی دەربڕیوە بۆ قسەکردن لەبارەی نونێزەوە، نرخی گواستنەوەشیان بە 70 ملیۆن یورۆ خەمڵاندووە.

بابەتی پێشتر

هۆشداری لەبارەی کرێمەکانی جوانکارییەوە دەدرێت

بابەتی دواتر

‏"گرێبەستەكانی هەرێم پووچەڵن"‏ <br> سۆمۆ هەنگاوەكانی مامەڵەكردن لەگەڵ دۆسیەی نەوتی هەرێمدا دەخاتەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share