درێژترین پرد لەنێوان هەولێر و موسڵ-دا دەكرێتەوە

پردی گوێڕ كە درێژترین پردی عێراقە، بڕیارە سبەینێ سێشەممە لەنێوان هەولێر و موسڵ-دا بكرێتەوە.

ساڵى 2017 لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگاركردنی موسڵ و دەرهێنانی لە ژێر دەسەڵاتی ڕێكخراوی داعش، چەكدارانی ڕێكخراوەكە بۆ ڕێگریكردن لە پێشڕەویى پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان پردی گوێڕیان تەقاندەوە.

درێژیی پردی گوێڕ 1142 مەترە و دەکەوێتە سەر رووبارى دیجلە، بە درێژترین پردی عێراق دادەنرێت و ماوەی پێنج ساڵە بە داخراوی ماوەتەوە. ئێستا دوای نۆژەنكردنەوەی بڕیارە سبەینێ پردەكە بە شێوەی ئەزموونی بە ڕووی هاتوچۆی شۆفێراندا بكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share