وەزیری ناوخۆی عێراق: هیچ پێشێلكارییەكی ئەمنی تۆمارنەكرا

وەزیری ناوخۆی عێراق رایدەگەیەنێت، لە پڕۆسەی دەنگدانی هیچ پێشێلكارییەكی ئەمنی تۆمارنەكرا و سندوقەكانی دەنگدان بۆ كۆگاكان دەگوازرێنەوە.

عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پڕۆسەی دەنگدان بە شێوەیەكی ئارامی بەڕێوەچووە و تەواوی هێزە ئەمنییەكان لە ئەركدا بوون.

وتیشی، قۆناغی دووەمی هێزە ئەمنییەكان پاراستنی سندوقەكانی دەنگدان دەبێت و سوپاسی تەواوی دامودەزگاكانی راگەیاندنیش دەكەین كە رۆڵی بەرچاویان هەبووە لە گواستنەوەی پلانی ئەمنی و ئەو كاندیدانەی بانگەشیان كردووە رێوشوێنی یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر و كۆمسیۆنیش ئاگاداردەكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجینەی ئەمریکا: بەغداد و واشنتۆن جەخت لە رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە دەکەنەوە

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، دوای کۆبوونەوەی نێوان شاندی ئەمریکا و عێراق هەردوولا جەختیان لە پەبەندبوونیان بە رێوشوێنەکانی رێگریکردن…
Total
0
Share