كارمەندێكی هاتوچۆ لە ڕووداوێكدا گیانیلەدەستدا

قوربانییەكە

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەكەیانەوە گەنجێك گیانی لەدەستدا كە كارمەندی هاتوچۆیە.

ڕووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری وەرگەڕان لە شەقامی سەرەكی سلێمانی-گەرمیان لە نزیك شارۆچكەی زەڕایەن گیانلەدەستدانی كەسێكی بەناوی (عیماد ئەركان) تەمەن 30 ساڵ و برینداربوونی كەسێكی دیكەی لێكەوتەوە.

پەیامنێرمان لە گەرمیان پێیڕاگەیاندین، قوربانییەكە كارمەندی هاتوچۆیە و لەگەڵ هاوپیشەیەكیدا بەمەبەستی بەشداریكردن لە خولێكی هاتوچۆ ڕووی لە سلێمانی كردووە، لەكاتی گەڕانەوەیاندا تووشی ئەو ڕووداوە بوون.

وتیشی، لە ڕووداوەكەدا (محەمەد جەبار)ی هاوپیشەی برینداربووە و لەژێر چاودێریی چڕی پزیشكدایە.

بڕیارە ئەمشەو تەرمی قوربانییەكە بگەڕێندرێتەوە كفری و لەوێ بەخاكبسپێردرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی راگرتنی گرێبەستی کارمەندەکانییەوە بەشی چاودێریی چڕی نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشید داخرا

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشید رایگەیاند، بەهۆی راگرتنی گرێبەستی کارمەندەکانەوە ماوەی مانگێکە بەشی چاودێریی چڕ لە نەخۆشخانەی…
Total
0
Share