شێخانی قەتەر پێیان وایە نێیمار خیانەتی لێکردوون

پەیوەندی نێوان نێیمار و سەرۆکایەتی یانەی پاریس سان جێرمان بەتەواوی لاواز بووە، قەتەرییەکان پێیانوایە یاریزانەکە ئاستی داواکراو پێشکەش ناکات.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی “لیکیپ”ی فەرەنسی، شێخەکانی پاریس سان جێرمان باوەڕیان بە تواناکانی نێیمار لەدەستداوە، پێیانوایە یاریزانە بەڕازیلییەکە هەڵەیەکی گەورە بووە و هەرگیز ناتوانێت یانەکەیان بەرەو سەرکەوتن ببات.

سەرۆکایەتی “پی ئێس جی” خراپتریش بیر دەکەنەوە و پێیانوایە لەلایەن نێیمارەوە لە هەردوو ڕووی وەرزشی و دارایییەوە خیانەتیان لێکراوە، بەوپێیەی ساڵانە 36.8 ملیۆن یورۆ مووچە وەردەگرێت کە تاوەکو کۆتایی بۆندەکەی 400 ملیۆن یورۆ دەکات (بە 222 ملیۆن یورۆی واژووکردنی گرێبەستەکەیەوە)، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو وزەیەی بەکارنەخستووە کە بەرامبەر بەو پارەیەیە.

ڕۆژنامەکە نووسیویەتی، تەنها یانە بتوانێت ئەستێرەی سیلیساو بەو نرخە بەرزە بکڕێت، یانەی نیوکاسڵە کە لەلایەن سندووقی وەبەرهێنانی سعوودیەوە بەڕێوەدەبرێت، بەڵام سەرباری هەموو ئەوانە پەیوەندی نێوان یاریزانەکە و پاریس بەردەوام دەبێت.

بابەتی پێشتر

‏"گرێبەستەكانی هەرێم پووچەڵن"‏ <br> سۆمۆ هەنگاوەكانی مامەڵەكردن لەگەڵ دۆسیەی نەوتی هەرێمدا دەخاتەڕوو

بابەتی دواتر

گەنجێکی ئەمریکی بە 50 هەزار دۆلار خۆی كرد بە "شەیتان"‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ گوڕوتینی ڤیاڕیاڵی به‌ دوو گۆڵ کپ کرده‌وه‌

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی چوونی قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدرا، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ڤیاڕیاڵ تۆمار کرد. له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یکی…
زیاتر ببینە

پێكانی هازارد قورس نییە

تیمی پزیشكی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاشكرایكرد، پێكانەكەی هاری ماگوایەر قورس نییە و دەتوانێت لە یاریی داهاتوودا ئامادە بێت.…
Total
0
Share