عەلی حەمەساڵح: پشکی سلێمانی لە بەنزینی ‏690 دیناری دەدرێت بە ‏کۆمپانیایەكی هەولێر

عەلی حەمەساڵح سەرۆكی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، “پشکی پارێزگای سلێمانی لە بەنزینی ‏690 دیناری ڕۆژانە 400 هەزار لیترە و دوو ساڵە هەموی دەدرێت بە ‏کۆمپانیای (سەن ئۆیڵ) لە هەولێر”.

لە نووسراوێكدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، عەلی حەمەساڵح سەرۆكی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكرد، پشکی پارێزگای سلێمانی لە بەنزینی ‏690 دیناری دەدرێت بە ‏کۆمپانیای (سەن ئۆیڵ) لە هەولێر و نووسیویەتی، “22 جار ئەم دۆسیەم ناردوەتە حکومەت و وەڵام نییە!..پشکی پارێزگای سلێمانی لە بەنزینی ‏حکومەتی هەرێم (690 دینار) ڕۆژانە 400 هەزار لیترە، دوو ساڵە هەموی دەدرێتە ‏کۆمپانیای (سەن ئۆیڵ) لە هەولێر”.

سەرۆكی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان ڕایگەیاندووە، “بەدەر لەو بەنزینەی لە عێراق دێت، حکومەتی هەرێم ڕۆژانە نزیکەی (25 هەزار بەرمیل نەوت) دەپاڵێوێت لە پاڵاوگەی ‏کار، بەرهەمی ڕۆژانەی نزیکەی یەک ملیۆن لیترە، لەبری ئەوەی وەک ئەو بەنزینەی ‏عێراق بە دادپەروەرانە دابەشبکرێت، دەدرێتە کۆمپانیای (سەن ئۆیل) بە (660 دینار)، ‏ئەویش چەند کاتژمێرێکی کەم ڕێژەیەک بە (690 دینار) دابەشدەکات”.

ئەو پەرلەمانتارەی كوردستان نووسیویەتی، “ئێستا بە بڕێکی زۆر بەنزینی کار لە بەنزینخانەکانی هەولێر لیترێکی بە هەزار دینارە، پشکی پارێزگای سلێمانی لەم بەنزینە نزیکەی (400 هەزار لیترە)، دوو ساڵە لیترێک ‏نەهاتووە!‏”.

دەشڵێت، “چەندین جار یاداشت و داواکاریم ناردوە! وەڵام نادەن!‏. کەواتە:‏ ئەرکی جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرەکانی یەکێتی و گۆڕان لەم کابینەدا چییە!‏”.

بابەتی پێشتر

پاش زللەکەی ئۆسکار.. ویڵ سمیس سزای توند دەدرێت

بابەتی دواتر

ئارا یوسف: سكاڵا تۆماردەكەم و داوای قەرەبوو دەكەم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو کەسەی تەقەی لە مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستان کردبوو دەستگیرکرا

مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌رزنجه‌ی‌ سه‌ر به ‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ ته‌قه‌ی‌ له ‌مه‌فره‌زه‌یه‌كی‌ پۆلیسی‌ دارستان كردبوو.…
Total
0
Share