پاش زللەکەی ئۆسکار.. ویڵ سمیس سزای توند دەدرێت

ئەکادیمیای ئۆسکار بڕیاری دا بۆ ماوەی 10 ساڵ نەهێڵدرێت ویڵ سمیس بەشداریی هیچ ئاهەنگ و بۆنە و ڕووداوێک بکات کە لەلایەن ئەکادیمیاکەوە ڕێکخرابێت.

ئەم سزایە بەرامبەر ئەو زللەیەیە کە سمیس لە ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکاردا لە کریس ڕۆک ئەکتەری کۆمیدیی ئەمریکیی سرەواندبوو.

ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی ئەکادیمیای هونەر و زانستەکانی سینەما لە کۆبوونەوەیەکیدا بڕیاریداوە، “چ بە ڕاستەوخۆ و چ لەڕێی میدیاوە، نەهێڵدرێت ویڵ سمیس بەشداری لە هیچ ڕووداو و پرۆگرامێکدا بکات ئەکادیمیاکە ڕێکیخستبێت”.

هەروەها ئەکادیمیاکە ئەو داوای دەستلەکارکێشانەوەیەشی قبووڵکردووە کە سمیس لە هەفتەی پێشوودا خستبوویەڕوو، بەڵام ئۆسکاری باشترین ئەکتەری لێنەسەندرایەوە، کە بەرامبەر رۆڵەکەی لە فیلمی “کینگ ڕیچارد”دا وەریگرتبوو.

هەموو ئەمە هۆکارەکەی ئەوەیە، پێشتر لە ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکاردا سمیس زللەیەکی لە کریس ڕۆکی پێشکەشکاری ڕێوڕەسمەکە سرەواندبوو.

پاش ئەوەی ڕووداوەکە هەرایەکی جیهانی گەورەی نایەوە، سمیس لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لێبوردنی کرد و دانیپێدانا هەڵسوکەوتەکەی نەشیاو بووە و هی ئەوە نییە چاوپۆشیی لێبکرێت، بەڵام جەختیشیکردبووەوە، گاڵتەکردن بە هاوژینەکەی لەلایەن کریس ڕۆکەوە “گەورەتربوو لەوەی بەرگەبگیرێت”.

بابەتی پێشتر

تەرمی پێنج كۆچبەر دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی كوردستان

بابەتی دواتر

عەلی حەمەساڵح: پشکی سلێمانی لە بەنزینی ‏690 دیناری دەدرێت بە ‏کۆمپانیایەكی هەولێر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەشناسی: بارانبارین بەردەوامدەبێت

كەشناسی پێشبینییەكانی كەشوهەوای رۆژانی داهاتووی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “بارانبارین بەردەوامدەبێت”. ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی عێراق رایگەیاند، سبەینێ…
Total
0
Share