وێستگەیەكی شەمەندەفەر لە ئۆكرانیا بۆردومانكرا و زیاتر لە 30 كەس كوژران

لە ئاكامی بۆردومانێكدا بۆ سەر وێستگەی شەمەندەفەری كراماتۆرسك لە ئۆكرانیا زیاتر لە 30 كەس كوژران و 100 كەسی دیكە برینداربوون.

تەلەفزیۆنی”ئەلجەزیرە” بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی بۆردومانی وێستگەی شەمەندەفەری كراماتۆرسك لە ڕۆژهەڵاتی ئۆكرانیا زیاتر لە 30 كەس كوژراون و 100 كەسی دیكە برینداربوون.

ئاماژە بەوە كراوە، هێرشەكە وێستەگەیەكی تایبەت بە سەرنشینانی كردووەتە ئامانج.

دوای ڕووداوەكە وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا بۆردومانكردنی وێستگەی شەمەندەفەری كراماتۆرسكی لە ئۆكرانیا ڕەتكردەوە.

هاوكات ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا ڕایگەیاندووە ڕوسیا لە هێرشە سەربازییەكانیدا شكستیهێناوە و خەڵكی سڤیلی ئۆكرانیا دەكاتە ئامانج.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری بەرگریی ڤێنزوێلا: زۆربەی ئەندامانی تیمی پاراستنی نیکۆلاس مادۆرۆ کوژراون

وەزیری بەرگریی ڤێنزوێلا رایگەیاند، زۆربەی ئەندامانی تیمی پاراستنی نیکۆلاس مادۆرۆ لە ئۆپراسیۆنەکەدا کوژراون. ڤلادیمێر پادرینۆ، وەزیری بەرگریی ڤێنزوێلا…
Total
0
Share