لاڤروڤ: پەیوەندیی ڕوسیا و یەكێتیی ئەوروپا بە خێرایی خراپ دەبێت

پێدەچێت یەكێتیی ئەوروپا سزا بەسەر ڕوسیا دا بسەپێنێت و لەو بارەیەوە سێرگی لاڤروڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا دەڵێت، “پەیوەندیی نێوان ڕوسیا و یەكێتیی ئەوروپا بە خێرایی خراپ دەبێت.”

ئەمڕۆ هەینیی 9ی تشرینی یەكەم، سێرگی لاڤروڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بەوەی كە ڕەنگە یەكێتیی ئەوروپا، بەهۆی ژەهرخواردكردنی ئەلێكسی ناڤالنی كە ئۆپۆزسیۆنی مۆسكۆ-یە، سزا بەسەر ڕوسیا دا بسەپێنێت، ڕایگەیاند، “یەكێتیی ئەوروپا لە دۆسێی ناڤالنی دا، وەك دادوەر و جەلاد كاردەكات. ئەوە وادەكات پەیوەندییەكانی ڕوسیا و یەكێتیی ئەوروپا بە خێرایی تێكبچن”
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیی هاوبەش دا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی دەنیمارك كە لە مۆسكۆ بەڕێوەچوو، لاڤروڤ وتی، “یەكێتیی ئەوروپا شكستیهێناوە لە بەخشینی زانیاریی بنەڕەتی بە مۆسكۆ، بە جۆرێك كە ڕوسیا بتوانێت لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەدا بكات، ئەڵمانیا پابەندییە نێودەوڵەتییەكانی پێشێل دەكات بەوەی زانیارییەكان لەبارەی هەمان دۆسیەوە دەشارێتەوە.”
ئەلێكسی ناڤالنی، چالاكوان و سیاسییەكی ئۆپۆزسیۆنی ڕوسیا-یە، مانگی ئابی ڕابردوو ژەهرخواردكرا و دواتر لە گەشتێكیدا لە سیبیریا لەناو فڕۆكەدا تەندروستی تێكچوو، ئەوكات بە خێرایی گواسترایەوە بۆ ئەڵمانیا و لەوێ چارەسەری وەرگرت، مۆسكۆ بەو كارە تۆمەتباركرا و دەوترێت خوودی ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی ڕوسیا، فەرمانیكردووە ناڤالنی ژەهرخوارد بكرێت، بەڵام ڕوسیا ئەوە ڕەتدەكاتەوە و بە تۆمەت ناوزەدی دەكات.
بابەتی پێشتر

مەسرور بارزانی و وەزیری وزەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

بابەتی دواتر

حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم ڕێككه‌وتنێكیان له‌باره‌ی شه‌نگال-ه‌وه‌ ئه‌نجامداوه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share