وەزیری بەرگریی ڤێنزوێلا رایگەیاند، زۆربەی ئەندامانی تیمی پاراستنی نیکۆلاس مادۆرۆ لە ئۆپراسیۆنەکەدا کوژراون.
ڤلادیمێر پادرینۆ، وەزیری بەرگریی ڤێنزوێلا لە وتارێکی تەلەڤزیۆنییدا ئاماژەی بەوەدا، زۆرینەی ئەندامانی تیمی پاراستنی نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤێنزوێلا لە ئۆپراسیۆنەکەی ئەمریکادا کوژراون.
وتیشی، سوپا و هێزە چەکدارەکانی ڤێنزوێلا خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و لە سەرانسەری وڵاتدا بڵاوەیانپێکراوە بۆ پاراستنی سەروەریی خاکی ڤێنزوێلا.