تەم بووە هۆی پێکدادانی 200 ئۆتۆمبێل

بەهۆی ئەو شەپۆلە چڕەی تەم کە ناوچەکەی گرتووەتەوە لە بەشی خۆرهەڵاتی چین 200 ئۆتۆمبێل لەیەک کاتدا بەیەکیاندادا.

میدیاکانی چین بڵاویانکردەوە، “بەیانی ئەمڕۆ لەسەر پردی شاری چنگچوی رۆژهەڵاتی چین رووداوێکی هاتوچۆی گەورە لە هەردوو سایدی پردەکەوە روویداوە، کە تێیدا 200 ئۆتۆمبێل پێکیاندادا داوە”.

ئاماژەیان بەوەش کرد، “بەهۆی رووداوەکەوە لانی کەم کەسێک مردووە و ژمارەیەکیش برینداربوون”.

ئاشکراشیانکرد، “رووداوەکە بەهۆی ئەو شەپۆلە تەمە چڕەوە بووە کە ناوچەکەی گرتووەتەوە و ئاستی بینینی بە شێوەیەکی بەرچاو کەمکردووەتەوە و زیانێکی زۆری ماددی بەدواوە بووە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: تیمی دانوستانکاری ئـ.ـێران لێمان دەپاڕێنەوە کە ڕێککەوتنیان لەگەڵدا بکەین

دۆناڵ ترەمپ ڕایدەگەیەنێت، ئـ.ـێرانییەکان لێمان دەپاڕێنەوە، چونکە سوپاکەیان تێکشکاوە. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێویستە ئـ.ـێرانییەکان بەزوویی هەوڵی…
Total
0
Share