لە پارێزگای كەركوك بەهۆی خۆڵبارینەوە 206 كەس سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە.
پەیامێنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لەپارێزگای كەركوك گواستییەوە، لە لە كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆی دوێنێوە تا وەكو بەیانی ئەمڕۆ هەینی 206 كەس بەهۆی خۆڵبارینەوە سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە و چارەسەریان وەرگرتووە كە ژمارەیەكیان دووچاری تەنگەنەفەسی بوون.