تەندروستیی هەولێر: بەهۆی خۆڵبارینەوە 222 كەس سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی خۆڵبارینەوە 222 كەس سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێر تێیدا هاتووە، هەردوو بەشی فریاكەوتنی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر لەپێشوازیی هاوڵاتیاندا بوون و چارەسەری پێویست بۆ ئەو كەسانە كراوە كە دووچاری تەنگەنەفەسی بوون.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە شەوی ڕابردووەوە تا كاتژمێر 8ی بەیانی ئەمڕۆ هەینی 222 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتنەكانیان كردووە .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەک پەرلەمانتاری هەرێم لەسەر یاسای هەڵبژاردنی عێراق یاداشتێک ڕادەگەیەنن

ژمارەیەک پەرلەمانتاری فراکسیۆنە جیا جیاکانی پەرلەمانی کوردستان لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق داوایەک ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن و…
Total
0
Share