كۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی دەستیپێكرد

كۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی فۆتۆ: ئەرشیف

كۆبوونەوەی سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی لە بەغداد لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی و شاندی باڵای یەكێتی دەستیپێكرد.

‎كەمێك پێش ئێستا لە ماڵی سەرۆك مام جەلال لە بەغداد، كۆبوونەوەی سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی و شاندی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەبارەت بە دەستپێشخەرییەكەی چێوەی هەماهەنگی دەستیپێكرد.

دوای ئەوەی سێیەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار شكستیهێنا، چێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، دەستپێشخەرییەك بۆ چارەسەری دۆخی چەقبەستووی سیاسی پێشكەش دەكات.

سەردانەكەی ئەمشەو و كۆبوونەوەیان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی و شاندی یەكێتی بۆ ئەو مەبەستەیە.

بابەتی پێشتر

هەنگاریا ئامادەیە بە ڕوبڵ گازی ڕوسیا هاوردەبکات

بابەتی دواتر

ژمارەیەك مووشەك ئاراستەی پاڵاوگەی كۆمپانیای كار لە هەولێر كرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share